کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

١٣ تەن ئاڵتوونی ئێران هاوردە كرایەوە‌و ئێستا لە خەزێنەی بانكی ناوەندی هەڵگیراوە

.

12:10 PM - 05/07/2015

 بەرپرسێكی بانكی ناوەندی ئێران ئاشكرای دەكات، ١٣ تەن ئاڵتوونی ئێران كە نزیكەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بەهاكەیەتی پاش ئازادكردنی، لە وڵاتی ئەفریقای باشوورەوە هاوردەی ئێران كرایەوە‌و ئێستا لە خەزێنەی بانكی ناوەندی هەڵگیراوە.
وتیشی: لە ئاكامی دانوستانە ئەتۆمیەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ئەو 13 تەن ئاڵتوونە ئازادكراوەو هاوردەی ئێران كراوەتەوە، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەشدا ٨ تەن ئاڵتوونی دیكە لەلایەن ئێرانەوە كڕدراوە كە بەبێ هیچ كێشەیەك هاوردەی وڵات كراوە، لەئێستاشدا ئێران هیچ ئاڵتونێكی لە دەرەوەی وڵات نەماوە.
دانوستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لە خولی كۆتاییدایە‌و بڕیارە تاوەكو 7ی تەمموز بگەنە ئەنجامی كۆتایی و لە ئاكامی ئەم دانوستانانەشدا تا ئێستا چەندین ملیار دۆلار پارەی ئێران كە لە بانكەكانی جیهان راگیرابوو ئازادكراوە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە كە ئاڵتوونی بلۆككراوی ئێران ئازاد دەكرێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە