کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەفر دەبێتە سەرچاوەی بژێوی

.

12:05 PM - 05/07/2015

 لە پارێزگای مووش لە باكووری كوردستان ئەو بەفرەی لە چاڵەكانی شاخی كورتیك و ئەو شوێنانەی خۆر لێی نادات، كۆدەكرێتەوە و لە ناوەندی شار دەفرۆشرێت.
ئەو بەفرەی كە لە وەرزی زستاندا لەشاخی كورتیك لە پارێزگای مووشی باكووری كوردستان دەبارێت، لە مانگەكانی هاویندا لە چاڵەكانی نێو شاخەكەوە و لەو شوێنانەوە كە خۆر لێی نادات كۆدەكرێتەوە، دواتر دەیهێننە ناوەندی شارەكان و دایدەنێن بۆ فرۆشتن، نرخی یەك كیسە بەفریش بە یەك لیرە دەفرۆشن، بەمەش لەمانگی رەمەزاندا دەبێتە سەرچاوەیەكی داهات بۆ خێزانەكانیان.
ئەبەدین ئەربۆغا كە یەكێكە لەو كەسانەی بەفر دەفرۆشێت دەڵێت، هەموو ساڵێك لە مانگی رەمەزاندا دەچنە سەر شاخی كورتیك و بەفر كۆدەكەینەوە‌و لە ناوەندی شار دەیفرۆشێت.
وتیشی: هاوڵاتیان بەتایبەتی لە رەمەزاندا بایەخ بەو بەفرە دەدەن كە دەیفرۆشین، ئەو بەفرە بە دۆشاو و ماستەوە دەخورێت، بەجۆرێك لەكاتی بەربانگدا بە ماستاو و لە پارشێودا بە دۆشاوەوە دەخورێت‌و خواستێكی زۆریشی لەسەرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە