کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ: دواخستنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە چەند هۆكارێكی لەپشتە

.

09:28 PM - 18/07/2017


 
وەستا رەسوڵ رایگەیاند دواخستنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە چەند هۆكارێكی سیاسی و سەربازی لەپشتە.
وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی میحوەری باشوری كەركوكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەگەشتی هەواڵەكانی كەناڵی گەلی كوردستان سەبارەت بەدواكەوتنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ ئاماژەی بەوەكرد: هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە ئامادەیە و چەند جارێكیش بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ حكومەتی عیراق كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام حكومەتی عیراق بۆ دەستپێكردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامادە نیە، ڕاشیگەیاند: دواخستنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە پەیوەندی بەچەند هۆكارێكی سیاسی و سەربازییەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە