کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما لە باخچەی ئاژەڵانی رۆما خواردن بە بەستوویی دەدرێت بە ئاژەڵەكان

.

10:08 PM - 03/07/2015

 كاریگەرییەكانی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئاژەڵانیشی گرتۆتەوە و ئەوانیش گیرۆدەی گەرمای تاقەت پڕوكێنن و بۆ پاراستنیشیان خواردنی بەستوویان پێدەدرێت. سەرپەرشتیارانی باخچەیەكی ئاژەڵانی شاری رۆما لە وڵاتی ئیتاڵیا بڕیاریاندا بۆ پاراستنی سەلامەتی ئاژەڵەكانی باخچەكە و فێنك كردنەوەیان ژەمەكانی خواردنیان بە بەستویی پێشكەش بكەن لەو باریەشەوە ئاماژەیان بەوەدا: كە پێدانی خواردنی بەستوو كاریگەرییەكانی گەرما لەسەر ئەو ئاژەڵانە كەمدەكاتەوە و ژیانیان دەپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە