کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی ئیمراڵی: پێویستە گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت

.

08:54 PM - 03/07/2015

وەفدی ئیمراڵی داوای لەدەوڵەتی توركیا كرد بەزووترین كات گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە هەڵبگیردرێت. هەریەك لە سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە، پەروین بوڵدان، ئیدریس بالوكەن، خەتیب دیجلە هاوسەرۆكی كەجەدە و كەژا جەیلان پنار چالاكوان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: لەدوایین كۆبوونەوەی ئیمراڵی لەگەڵ   ئۆجەلان بڕیارێكی هاوبەش درا،لەهەمان كاتدا بریاردرا كە وەفدی چاودێریی هەفتەیەك بەر لە خوێندنەوەی لێدوانی  ئۆجەلان لە نەورۆزی ئامەد، بچێتە ئیمراڵی. وەفدی ئیمراڵی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ناوەرۆكی لێدوانی دۆڵمەباخچە بۆ ئەوەبوو كە هەموو شەڕ و ئالۆزییەكان كۆتاییان پێبێت و هەنگاوێكی ستراتیجی بوو، بەڵام سەرۆك كۆماری توركیا  ناوەرۆكی لێدوانەكەی رەتكردەوە  لەدوایین كاتیشدا وتی كێشەی كورد نییە، هەروەها  لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی بەرامبەر پارتە كوردیەكان گرتیەبەر، لەهەمانكاتدا گومانەكانی لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە زیاتر كرد. وەفدی دانوستانی ئیمراڵی راشیگەیاند: سەرەڕای هەموو ئەو رووداوانەش ئەنكەرە هەڕەشەی شەڕ لە رۆژئاوای كوردستان دەكات، بۆیە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی توركیا خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەبەشداری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە