کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیستانی: بنەبڕكردنی تیرۆر تەنها بەرێگەی ئەمنیی و سەربازی ناكرێت

.

08:44 PM - 03/07/2015

مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعیراق رایدەگەیەنێـت: بنەبڕكردنی تیرۆر و سەركەوتن بەسەریدا تەنها بەرێگەی سەربازی و ئەمنی ناكرێت. سەید ئەحمەد ئەلسافی نوێنەری ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعیراق لەمیانی وتاری نوێژی هەینی لە كەربەلا رایگەیاند: جیهان بەدەست كێشەی گەورەوە دەناڵێنێت، وەك كێشەی تیرۆر كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی گرتۆتەوە و زیانی بە هەمووان گەیاندووە. نوێنەری تایبەتی سیستانی وتیشی: ئەم بارودۆخە پێویستی بەوەیە هەمووان بیر لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بكەنەوە بەرێگەی دروست و واقیعی، وتیشی: تەنیا بە رێگەی سەربازی و ئەمنیی ناتوانین كێشەی تیرۆر چارەسەر بكەین، بەڵكو پێویستە لەرێگەی بەرنامەی دژ بە توندڕەوی ئەو كارە ئەنجام بدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە