کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: دەیان داعش كوژران و ژمارەیەكی تریش دەستگیركران

.

08:41 PM - 03/07/2015

لە چەند پرۆسەیەكدا لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق دەیان چەكداری داعش كوژران و ژمارەیەك گومانلێكراویش دەستگیركران. فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆسەی فەجر ئەلكەرمە بۆ پاككردنەوەی ناحیەی گەرمە و دەوروبەری، هێزە ئەمنییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ حەشدی شەعبی و عەشیرەتەكانی ئەنبار و بە پشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە 17 چەكدار بكوژن و 2 چەكداری تریش برینداربكەن، هاوكات 14 مۆڵگەش بۆدومانكراوە. لە لایەكی ترەوە ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پرۆسەیەكیان لە ناوچەی عەبادی ئەنجامداوە و بە هۆیە 10 چەكدار كوژران و ئۆتۆمبێلێكیشیان تێكشكاندووە، ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەش پرۆیەسەكی ئەمنیان بە  ناوی لەبەیكە یاعیراق لە ناوچەكانی جزیرە و عالی و جمرخی و جیزانی و ئەلئەسیود ئەنجامداوە و توانیویانە دوو داواكراو دەستگیر بكەن دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی چەكداراندا بگرن، هاوكات فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان 12 هێرشیان لە ناوچە جیاكانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەنجامداوە و   بە هۆیەوە 21 داعش كوژراون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و چەك و حەشارگەش تێكشكێندراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە