کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش لە تەدمور هاوڵاتیان ناچار دەكات كە پەیكەرە مێژوییەكان بشكێنن

.

08:36 PM - 03/07/2015

داعش لە تەدمور هاوڵاتیان ناچاردەكات پەیكەرە مێژووییە گرانبەهاكان بە چەكووش بشكێنن. بەپێی ئەو  گرتە ڤیدیۆییانەی كە داعش بڵاویكردوونەتەوە: چەند كەسێكی مەدەنی دەردەكەون كە بە چەكوش ژمارەیەك پەیكەری شاری مێژوویی تەدمور دەشكێنن، بەپێی زانیارییەكان كەسێك ویستوویەتی پەیكەرەكان بە قاچاخ ببات، بۆیە ئەو كەسە سزادراوە و ناچار كراوە ئەویش بەشداری لەشكاندنی پەیكەرەكاندا  بكات. هەر لەبارەی تێكشكاندنی پەیكەرە مێژووییەكانەوە لەچەند رۆژی رابردوودا حكومەتی سووریا رایگەیاند: پەیكەری شێرێكی 15 تۆنی كە بە  شێری لات ناسرابوو، لەلایەن داعشەوە تێكشكێنراوە. مەئموون عەبدولكەریم، وەزیری شوێنەواری سووریا رایگەیاند: داعش ناشیرینترین كاری بەرامبەر شوێنەواری دێرینی تەدمور ئەنجامداوە. سەرەڕای ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی داعش لەسەر تێكدانی شوێنەوارە دێرینەكانی عیراق و سووریا بڵاویاندەكاتەوە، هەر ئەو گروپە دوای دەستبەسەرداگرتنی  ناوچە شوێنەوارییەكان بەشی زۆری پارچە دێرینەكان بە قاچاغچییەكانی شوێنەوار دەفرۆشن و ئەوانیش دەیانبەنە دەرەوەی سوریا و عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە