کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا سەركردەیەكی قاعیدەی لە لیبیا كوشت

.

08:24 PM - 03/07/2015

سەركردەیەكی تری رێكخراوی قاعیدە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكیەوە كوژرا. رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە: سەركردەیەكی تونسی كە پێشتر سەر بە رێكخراوی قاعیدە بووە لە هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكیدا لە كۆتایی مانگی رابردوودا لە لیبیا كوژراوە. ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو: سەركردەكەی قاعیدە ناوی سەیفوڵڵا بن حوسێنە و پێش كوژرانی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی ئەنسار شەریعە كردووە كە لە تونس  قەدەغەكراوە. هەر بەپێی هەواڵەكەی نیویۆرك تایمز ئەو سەركردەیەی پێشووی قاعیدە لەكاتی بۆردومانی ماڵی موختار بلموختار سەركردەی قاعیدە كوژراوە كە بە رەگەز جەزائیرییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە