کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا هێزی زیاتر رەوانەی سنورەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

.

03:01 PM - 03/07/2015

توركیا هێزی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ناوچە سنورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی توركیاوە بڵاویكردەوە: هێزێكی زۆری سوپای توركیا بە بڕێكی زۆر چەك و كەرەستەی سەربازییەوە بەمەبەستی ڕەوانەكردنیان بۆ ناوچە سنورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ئامادەكراون، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەو هێزە بە بیانوی پارێزگاریكردن لەناوچە سنورییەكانی توركیا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەكرێن. لەپاش كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی گرێ سپی لەلایەن یەپەگەوە بەشێكی زۆری دەروازە سنورییەكانی نێوان توركیاو ڕۆژئاوا كەوتە دەست شەرڤانان و بەمەش گەیاندنی هاوكاری سەربازی توركیا بە تیرۆریستانی داعش ئەستەم بوو، لەبەرامبەریشدا لەچەند ڕۆژی رابردوودا توركیا هێزێكی زۆری لەناوچە سنورییەكانی كۆكردەوە و لەوتەیەكیشدا ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا ڕایگەیاند: لەداهاتویەكی نزیكدا سوپای توركیا دەچێتە ناو خاكی سوریاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە