.
02:32 PM - 02/07/2015
بەپێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە كە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، لەوڵاتی چین بەفردەبارێت.
ئەو بەفربارینەی وڵاتی چین لەدوێنێوە دەستی پێكردووە و بەفرێكی زۆر چەند ناوچەیەكی شاخاوی لەو وڵاتە گرتۆتەوە، بەتایبەت شاخی چانگ بێی، كە دەكەوێتە باكووری هەرێمی جیلینـ بەو هۆیەشەوە پلەی گەرما لەسەر شاخەكە بۆ 4 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە.
گەشتیارانیش بۆ بینینی دیمەنی ئەو بەفرە و بەسەر بردنی كاتێكی خۆش سەردانی ئەو شاخە دەكەن و سەرسامن كە لەم كاتەدا كە لە زۆربەی وڵاتان پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەڵام لە چین بەفر دەبارێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە