کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیا: بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كاتی لەدایكبوون پەیوەندی بەتەندروستی مرۆڤ هەیە

.

11:05 AM - 24/06/2017

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە كاتی لەدایكبوون پەیوەندی هەیە لەگەڵ تەندروستی مرۆڤەكان.
لەكۆنەوە زانست بەچاوی گاڵتەجاڕیی و كەمزانینەوە لەزانستی بورجەكانی روانیوە، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە مانگی لەدایكبوون كاریگەری دەبێَت لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان لەداهاتوودا.
كۆمەڵێك زانای زانكۆی ئەلیكانتی ئیسپانی نەخشەیەكیان دروستكردووە سەبارەت بەپەیوەندی 27 نەخۆشی درێژخایەن بەكاتی لەدایكبوونەوە و بۆیان دەركەوت مانگی لەدایكبوون كاریگەری هەیە لەسەر ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشیەكی دیاریكراو.
بەپێی ئەو نەخشەیە ئەو نێرانەی لەمانگی كانوونی یەكەمدا لەدایكبوون ئەگەری تووشبوونیان بە كێشەی غودەی دەرەقی زیاترە سێ بەرامبەر بەوانەی لەمانگی كانوونی دووەم لەدایكبوون، هەروەها ئەو رەگەزی نێرانەی لەمانگی ئابدا لەدایكبوون ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ دوو هێندەیە بەراورد بەوانەی لەسەرەتای ساڵدا لەدایكبوون.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە ئەو مێیانەی لەمانگی حوزەیران لەدایك بوون ریژەی تووشبوونیان بەبەرزە پەستانی خوێن لە 27% زیاترە بەراود بەوانەی سەرەتای ساڵ لەدایكبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە