کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ: پێویستە لایەنەكان بەسازان و گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن

.

09:53 PM - 01/07/2015

كۆسرەت رەسوڵ تەئكید دەكاتەوە لەسەر چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گیروگرفتەكان بەرێگەی بەسازان و گفتوگۆی نێوان لایەنەكان. كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ی.ن.ك لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لەئەنگس مەكی كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان. لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی رەوشی ناوخۆی كوردستان و ئەو پرسانەی دێنە پێشەوە، بۆ ئەم مەبەستە كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: وەك چۆن هەمیشە وتومانە، ئاواش تەئكیدی لێدەكەینەوە كە پێویستە هەموو ئەو كێشە و  گیروگرفتانەی هەن بەسازان و گفتوگۆی نێوان لایەنەكان چارەسەر بكرێت. لای خۆیەوە ئەنگس مەكی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان و دۆزەكەی دەربڕی و رایگەیاند: ئەوان بە بایەخ و گرنگیەوە لە گۆڕانكارییەكانی كوردستان دەڕوانن. تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قارەمانێتی پێشمەرگە، لەمڕوەوە هەردوولا تەئكیدیان لەوە كردەوە: كە پێویستە هاوكاری زیاتری پێشمەرگە بكرێ. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: پێویستمان بەپاڵپشتی و پشتیوانی زیاتری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانە، بۆ ئەوەی بتوانین نمونەی جوانتری دیموكراسی و پێكەوە ژیان پێشكەشی دنیا بكەین و لە نێو خۆشماندا بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان پێش بەرژەوەندییە كەسییەكان و حزبییەكان بخەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە