کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دروستكردنی ناوچەی ئەمنی لە ناو خاكی سوریا رەتدەكاتەوە

.

02:56 PM - 01/07/2015

جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئەمریكاو هاوپەیمانان بەهیچ شێوەیەك بەپێویستی نازانن ناوچەی ئەمنی لەناو خاكی سوریا پێكبهێنرێت.
رونیشكردوە: پێكهێنانی ناوچەی ئەمنی كێشەی زۆری بەدواوەیە، هەربۆیە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهیچ شێوەیەك پشتیوانی پڕۆژەی لەو شێوەیە ناكات.وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گومانی زۆری لەسەر سنورەكانی توركیا هەیە،  بەتایبەت تێپەڕبوونی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی بیانی لەو سنورەوە بەرەو ناو خاكی سوریا، بەهۆی نەبوونی بەربەستی ئەمنی توند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە