کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی بەشداریی لەمێزگردێكی ئابووری لە بەریتانیا كرد

.

02:54 PM - 01/07/2015

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوڕێیەتیی وەفدێك ، چەند دیدارو كۆبوونەوە‌یەكی ئەنجامدا.
لەدەستپێكی سەردانەكەدا وەفدەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ تۆبایەس ئێلوود وەزیری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەحكومەتی بەریتانیا كۆبوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیا تاوتوێ‌ كرا. پاشان قوباد تاڵەبانی لەگەڵ گوین جێنكینس جێگری راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا كۆبۆوە و تەئكیدی لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەریتانیا لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كردەوە، لای خۆیەوە گوین جێنكینس وتی: لەندەن بەردەوام دەبێت لە هاریكاریكردنی پێشمەرگە.
هەروەها وەفدی حكومەتی هەرێم بەشداری لەمێزگردێكی ئابووریدا كرد كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سازكرا. باس لەباری دارایی و ئابووری هەرێم و گرفت و كێشەكان كرا.
هەروەها وەفدەكە چاوی بەئەندامانی باڵای گروپی كوردستان لەپەرلەمانی بەریتانیا كەوت، هەروەها جێگری سەرۆكی حكومەت و وەفدی هاوڕێی سەردانی شارەوانی لەندەنیان كردو لەلایەن بۆریس جۆنسن سەرۆكی شارەوانی لەندەن و سێر ئەدوارد جێگری سەرۆكی شارەوانییەوە پێشوازییان لێكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە