کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق سیستمی نوێی موچەی فەرمانبەران ئامادە دەكات

.

02:23 PM - 05/04/2015

حكومەتی عیراق سیستمی نوێی موچەی فەرمانبەران ئامادە دەكات و بەوتەی بەرپرسانیش جیاوازی موچەی فەرمانبەران نامێنێت.
عوبەید محەل یاریدەدەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی رایگەیاند: لیژنەی پێداچونەوە بەموچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوەو چاوەڕوان دەكرێت كۆتایی بەكارەكانی خۆی بهێنێت بۆ داڕشتنەوەی یاساو سیستمی نوێی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، ئاماژەی بەوەشداوە كە سیستمە نوێنەیەكە گشتگیرەو یەكخراوەتەوەو ئەوانە دەگرێتەوە كە لەدامەزراوەكانی حكومەتدا كاردەكەن، بەسێ سەرۆكایەتیەكەشەوە.
محەل، ئەوەشی رونكردوەتەوە كە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی موچەی فەرمانبەران لەسەر بنەمای یاسای خزمەتی شارستانیەو جیاوازی نێوان پلەكانی كەمكردوەتەوەو لەمساڵیشدا یاساكەی بۆ پەسەند دەكرێت تا كاری پێبكرێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە