کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەو پەلاماری زیندانی ناوەندی شاری تەعز دراو بە سەدان زیندانی هەڵاتن

.

02:35 PM - 01/07/2015

زیندانی ناوەندی شاری تەعز شكێنرا و هەزار و 200 زیندانی كە چەندین تیرۆرستی گەورەو دیاری سەر بەو رێكخراوی قاعیدەی تێدایە هەڵاتوون.
ئاژانسەكانی هەواڵ لە یەمەن بڵاویانكردەوە: لەلایەن ژمارەیەك چەكداری سەربە قاعیدە پەلاماری زیندانی ناوەندی شاری تەعز دراوە و زیندانەكە شكێندراوەو هەزار و 200 زیندانی هەڵاتوون ، كە ژمارەیەكی زۆریان سەربە رێكخراوە تیرۆرستیەكانن بەتایبەت قاعیدە و داعش.
 بەرپرسە ئەمنیەكانی وڵاتی یەمەن ئاماژەیان بەوەشدا كە شكاندنی ئەو زیندانییە گەورەی شاری تەعز گەورەترین رووداوی هەڵاتنی زیندانیانە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە