کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەرجەنتین گۆڵبارانی پاراگوای كرد

.

12:40 PM - 01/07/2015

 لە دووەم یاری قۆناغی پێشكۆتایی كوپا ئەمریكا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گۆڵبارانی پاراگوای كرد و خۆی گەیاندە یاری  كۆتایی  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی ئەرجەنتنی بە هێرشبردن دەستیان بە یاری كرد و لە دەقیقەی 15 ماركۆ رۆخۆ گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد . دواتر هێرشەكانی ئەرجەنتین بەردەوام بوو تا پاستۆری لە دەقیقەی 27 گۆڵی دوەمی تۆمار كرد .بەر لە تەواو بونی گێمی یەكەمیش لۆكاس باریۆس گۆڵێكی بۆ پاراگوای تۆمار كرد  لە گێمی دوەمدا ئەرجەنتین بە تەواوی كۆنترۆڵی یاریگای كرد و ئەنخێل دیماریا لە دەقیقەكانی 47 و 53 دوو گۆڵی تۆمار كرد  دواتر یاریزانانی تانگۆ بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان و ئەگویرۆ لە دەقیقەی 80 گۆڵی پێنجەمی تۆمار كرد .دوای سێ‌ دەقیقە لەم گۆڵە هیگواین بە تۆمار كردنی گۆڵی شەشەم كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی ئەرجەنتین هێنا , سەرەنجام یاریەكە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە بردنەوەی ئەرجەنتنین كۆتایی هات . بەمەش لە یاری كۆتایی جامەكە رووبەرووی چیلی دەبێتەوە
 
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە