کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەوی شەممە یاری كۆتایی كوپا ئەمریكا ئەنجام دەدرێت

.

12:31 PM - 01/07/2015

 پاش تەواو بونی یاریەكانی قۆناغی پێشكۆتایی كوپا ئەمریكا تیپەكانی سەركەووتوو بۆ یاری كۆتایی دیاریكران و هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی میوانداریكار رووبەروی یەك دەبنەوە . سەرەتا لە یاری دیاریكردنی پلەكانی سێیەمی و چوارەمی سەعات 2:30 دەقیقەی بەرەبەیانی رۆژی شەممە هەردوو هەڵبژاردەی پیرۆ و پاراگوای رووبەرووی یەك دەبنەوە . سەعات 11 ی شەوی شەمەش لە یاری كۆتاییدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتنی و چیلی بە سەرجەم ئەستێرەكانیانەوە بە یەكدەگەن. هەردوو هەڵبژاردەش هەوڵدەدەن تا بتوانن نازناوەكە بەدەست بهێنن . بە تایبەت ئەرجەنتینەكان كە دەیانەوێت پاش شكستیان لە مۆندیال دڵی هاندەرانیان ئاشت بكەنەوە . هەرچی یاریزانانی چیلیشە دەیانەوێت بۆ یەكەم جار هەڵبژاردەكەیان بكەنە خاوەنی نازناو بە تایبەت لە خاكی خۆیاندا
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە