کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان لەمانگی حوزەیراندا 9 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەشێوەی سەربەخۆ فرۆشتووە

.

10:55 AM - 01/07/2015

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، هەرێمی كوردستان لەمانگی حوزەیراندا 9 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەشێوەی سەربەخۆ فرۆشتووە‌و ئەو بڕە نەوتەش لەڕێگەی 11 كەشتیەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە/ ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، كە حكومەتی هەرێم لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە هەناردەكردنی نەوتی بەشێوەی سەربەخۆ زیادكردوە‌و هەناردەكردنی نەوتی لەڕێی سۆمۆوە كەمكردۆتەوە تاوەكو گەیشتۆتە ئەو ئاستەی رای بگرێت/ سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كە هەرێمی كوردستان لەمانگی حوزەیراندا 9 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەشێوەیەكی سەربەخۆ هەناردەكردوە‌و ئەو بڕە نەوتەش لە بەندەری جەیهانی توركیا لەڕێی 11 كەشتیەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە/ سەرەڕای ئەوەش حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تا ناوەڕاستی ئەو مانگە 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی تەسلیمی سۆمۆ كردوە، بەڵام دواتر هەناردەكردنی نەوتی لەڕێی سۆمۆوە راگرتووە.
بەپێی رێكەوتنەكەی نێوان هەرێم‌و بەغدا، دەبێت هەرێمی كوردستان 550 هەزار بەرمیل نەوتی خۆی‌و كێڵگەكانی كەركوك لەڕێی سۆمۆوە هەناردە بكات‌و بەغداش پشكی لەسەدا حەڤدەی بەشە بودجەی هەرێم خەرج بكات، بەڵام بەهۆی خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، لەمانگی حوزەیراندا حكومەتی هەرێم هەناردەكردنی نەوتی لەڕێی سۆمۆوە كەمكردەوە، بەجۆرێك لەسەرەتای حوزەیرانەوە تاوەكو 12ی مانگ، حكومەتی هەرێم ڕۆژانە تێكڕا 172 هەزار بەرمیل نەوتی تەسلیمی سۆمۆ كردوە‌و بۆخۆشی ڕۆژانە 386 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، لەرۆژی 12ی حوزەیرانیشەوە تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە نەكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە