کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوردەكردنی باڵندە‌و هەموو بەرهەمەكانی لە سێ‌ وڵاتی جیهانەوە قەدەغە دەكرێت

.

10:50 AM - 01/07/2015

بەگوێرەی بەیاننامەیەك كە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بڕیاردراوە هاوردەكردنی باڵندە‌و هێلكە‌و پەڕی باڵندە‌و سەرجەم بەرهەمەكانی دیكە كە لە كێڵگە پەلەوەریەكاندا بەكاردەهێنرێن لە وڵاتانی كازاخستان‌و كۆتدیڤوار‌و ئەمریكاوە قەدەغە بكات.
وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو بڕیارە دوای ئاگاداركردنەوەیەكی رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵی جیهانی دراوە كە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی لەو وڵاتانە راگەیاندوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، كە هاوردەكردنی باڵندە‌و سەرجەم بەرهەمەكانی لە وڵاتانی كازاخستان‌و كۆتدیڤوار‌و ئەمریكاوە قەدەغە دەكرێن، تاوەكو ئەو كاتەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو وڵاتانە كۆنترۆڵ دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە