کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی بەنزین گۆڕانكاری بەسەردا دێت

.

10:30 AM - 01/07/2015

قایمقامی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان و شۆفێرانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئاگادار دەكاتەوە كە دابەشكردنی‌ بەنزین لە وێستگە حكومیەكانی‌ سلێمانی‌ لەسەرەتای مانگی تەمووزەوە گۆڕانكاری‌ بەسەردا دێت.
قایمقامی‌ سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا، خشتەی‌ دابەشكردنی‌ بەنزین دەخاتەڕوو، بەجۆرێك دابەشكردنی‌ بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی‌ تایبەت بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، كە هەر یەكێكیان لە 16 بەنزینخانە پێكهاتووە، گروپی یەكەمیان لە بەنزینخانەكانی، شاوان، كوردئۆیڵ، ڕاپەڕین، بازیان، پێشەوا، هەڵەبجە- تانجەرۆ/ كاژاو، رۆژهەڵات، شەم، پیشەسازی، حەوایی، سلێمانی نوێ‌، ئەزمڕ، سارا، هەڵگورد‌و دۆڵەڕووت پێكهاتوون.
گروپی دووەمیش بریتین لە بەنزینخانەكانی، شاد، شەرمەگا، شاڵی سێ‌، برایەتی، خاوێن، جوانڕۆ، والی، وڵات، چەمی ڕێزان، هەڵوێست، شارەزوور، ڕەهێڵ، كوردستان، بینایی، ئاشتی‌و كانی گۆران.
لەبارەی‌ ئۆتۆمبێلی‌ پاس و تەكسیش‌ قایمقامی‌ سلێمانی‌ رایگەیاندووە: رۆژانە بە بەردەوامی‌ 8 وێستگەی‌ تایبەت بە پاس و تەكسی‌  كراوە دەبن و بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەش دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە