کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پێشوازی کرد له‌ کۆنسۆڵی گشتی ئوردن له‌ هه‌رێمی کوردستان

.

09:49 AM - 01/07/2015

ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی وبه‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌

باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی کرد له‌ موهه‌نه‌د شه‌داد کۆنسۆڵی گشتی ئوردن له‌ هه‌رێمی کوردستان ،
لەدیدارەکەدا ڕۆڵی ئوردن بەرز نرخێندرا لە بەشداریکردن لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش
کۆنسۆلی گشتی ئوردن گوتی ئێمە لەم جەنگەدا ھەست بە بەرپرسیارێتی دەکەین بەرامبەر بە کوردستان و عیراق و ھەوڵی جدیش دەدەین لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدابین،بەڵام شەڕی داعش تەنیا بە چەک ناکرێ،بۆیە گرنگە ئەم پرسە لەناو خەڵک و لە خوێندگەکان یەکلایی بکرێتەوە کە تیرۆریستان ئامانج و مەبەستیان چیە.
ھەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیە گشتیەکانیش گوتی تیرۆر میراتی مۆدێلە کۆنەکانی دەسەڵاتە بۆیە پێویستە دەرفەت بدرێتە ئەڵتەرناتیڤە نوێیەکان کە مۆدێلی دیموکراسیە و پێویستە تاقیبکرێنەوەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێ ھەڵوەستەی لەسەر بکا

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە