کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای توركیا دەستی بە جموجوڵی سەربازی لە سنورەكانی سوریا كرد

.

04:21 PM - 30/06/2015

سوپای توركیا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی ناوچەی كلیس لەسەر سنووری سوریا كرد. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ یەكەی زرێپۆشی پێنجەمی عەنتابی سوپای توركیا، 32 تانك و چەندین زرێپۆشی گواستنەوەی سەرباز و پاسی گواستنەوەی سەربازی لە ژێر رێوشوێنی ئەمنی تونددا رەوانەی ناوچەی كلیس كردووە، هەروەها چەند تانك و ئۆتۆمبێلێكی تری سەربازی لە ناوچەی ئەلبەیلی لەسەر سنووری سوریا جێگیركراون.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە