کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی یەكێتی سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی لەهەولێر كرد

.

04:02 PM - 30/06/2015

وەفدی یەكێتی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ حزبی شیوعی كۆبۆوە. هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە و رزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعییان لە هەولێر كرد و لەلایەن كاوە مەحمود جێگری سكرتێری حزبی شیوعی پێشوازییان لێكرا ،لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی هەرێم و پرسە هەنوكەییەكانی هەرێم كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە