کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.فوئاد مەعسوم و ئوسامە نوجێفی بابەتە سیاسی و ئەمنیەكانیان تاوتوێكرد

.

05:31 PM - 29/06/2015

فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆمار كرد و پرسە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵاتیان تاوتوێكرد.
لەو دیداردا بارودۆخی موسڵ بەتایبەت ئامادەكارییەكان بۆ رزگاركردنی شارەكە لەچنگی داعش و  تاوانەكانی ئەم دواییەی  ئەو تاقمە تیرۆریستە دەرهەق بەڕۆڵەكانی نەینەوا كە بەشێوەیەكی دڕندانە ژمارەیەك هاوڵاتییان لە سێدارەدا , گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
پرسی ئاوارەكان و دەستەبەركردنی گەڕانەوەیان بۆ گوند و شارەكانی خۆیان كە بەهۆی تیرۆرەوە جێیانهێشتبوو ، رێوشوێنەكانی دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بۆیان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە