کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆباما و پوتن تاووتوێی بارودۆخی سوریا و ئۆكرانیا دەكەن

.

05:29 PM - 29/06/2015

لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوتا روسییەكەی ڤیلادمیر پوتن تاووتوێ بارودۆخی سوریا و ئۆكرانیا و رێگاكانی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعشیان كرد.
كۆشكی سپی ئەمریكا بڵاویكردەوە لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا باراك ئۆباما داوای لە سەرۆكی روسیا كردووە پابەندی بەڵێنەكانیان لە رێكەوتننامەی مینسك بن و هێزەكانیان لە خاكی ئۆكرانیا بكشێننەوە , ئاشكراشیكرد ئۆباما و پوتن رێكەوتوون پلانێكی هاوبەش بۆ رێگەگرتن لە گەشەسەندی گرووپە توندڕەوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕیژن و بڕیاریانداوە بە مەبەستی تاووتوێكردنی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەمنزیكانە كۆبوونەوەیك بۆ وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتی ئەمریكا و روسیا رێكبخەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە