کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موراد قەرەیڵان: تۆڵەی خوێنی شەهیدانی كۆبانی دەكەینەوە

.

05:25 PM - 29/06/2015

بەرپرسێكی پەكەكە دەڵێت تۆڵەی خوێنی شەهیدانی كۆبانێ دەكەنەوە و ئەگەر توركیا دەست لەڕۆژئاوا وەردەن ئەو كاتە هەموو توركیا دەبێتە مەیدانی شەڕ.
موراد قەرەیڵان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاند: ئامانج لەكۆمەڵكوژیەكەی كۆبانێ بۆ ئەوەیە كە لەماوەیەكی كەمدا خەڵكی كۆبانی شارەكەیان چۆڵ بكەن ، بەڵام هێزەكانی پاراستنی كۆبانی بەرگریان كرد و سەركەوتن , روونیشكردەوە كە خوێنی شەهیدانی كۆبانی بەفیڕۆناچێت و بۆ تۆڵەكردنەوەی ئەو كۆمەڵكوژیە هەرچی پێویست بێت دەیكەن.
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی بەڕێوبەری پەكەكە وتیشی: ئەگەر توركیا بڕیاری دەستوەردان لە كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستانی داوە، ئەوە دەستوەردانە لەهەموو گەلی كورد، دەستوەردان لەكۆبانی واتە دەستوەردان لەئامەد، بەئاشكرا دەڵێم ئەگەر ئەوان دەست لەڕۆژئاوا وەردەن ئەوا ئێمەش دەست لەوان وەردەدەین، ئەو كاتە هەموو توركیا دەبێتە مەیدانی شەڕو شەڕی ناوخۆیی لە توركیا دروستدەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە