کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ناحیەی عەربەت كەمپێكی نوێ بۆ ئاوارەكان دروستكرا

.

05:21 PM - 29/06/2015

لە سەر پێشنیاری پارێزگاری سلێمانی و لەلایەن رێكخراوی (یو ئێن ئێچ سی ئاڕ) ەوە لە عەربەت كەمپێكی نوێ بۆ ئاوارەكان دروستكرا.
بەئامادەبوونی د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و رێزان شیخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حزبی و حكومی كەمپی ئاشتی كە توانای لەخۆگرتنی نزیكەی هەزار خێزانی هەیە لەنزیك ناحیەی عەربەت بەرووی ئاوارەكاندا كرایەوە ، كەمپەكە بەشێوازی نوێ و هاوچەرخ دروستكراوە و سەرجەم پێداویستیە سەرەتاییەكانیشی تێدا دابین كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە