کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حوسیەكان شاری نەجران و جازانی سعودیە بۆردومان دەكەن

.

05:17 PM - 29/06/2015

حوسیەكانی یەمەن شاری نەجران و جازانی سعودیە بۆردوومان دەكەن و لەعەدەنیش پاڵاوگەیەك دەتەقێننەوە، لەبەرامبەریشدا فڕۆكە جەنگیەكان مۆڵگەكانیان بۆردوومان دەكەن.
چەكدارە حوسییەكانی یەمەن بە مووشەك هەر دوو شاری نەجران و جازانی سعودیەیان لەسەر سنوور بۆردوومانكردووە، بەهۆیەوە ژمارەیەك سەربازی سعودی  لەناوچەكانی سوەیلا كارن حەبەش و نەهوكایان كوژران، هەروەها لەشاری عەدەنیش حوسیەكان پاڵاوگەیەكی نەوتیان بۆردوومان كرد و تەقاندیانەوە حكومەتی یەمەنیش بەتوندی ئەو هێرشەی حوسیەكانی ئیدانەكرد و لەبەیاننامەیەكدا هێرشەكەی بە پێچەوانەی سەرجەم پێوەندە ئەخلاقی و مرۆییەكان وەسفكرد. لەلایەكی ترەوە لەهەردوو پارێزگای سەعدە و حەجە فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی عەرەب بارەگای چەكدارە حوسیەكانیان بۆردومان كرد و ژمارەیەكیان لێ كوشتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە