کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعشێكی دەستگیركراو راستیەكانی پشت پەلامارەكەیان بۆ سەر شاری كۆبانی ئاشكرا دەكات

.

02:09 PM - 29/06/2015

سایتی پیوكەی میدیا لە زاری سەرچاوەیەك لەئاسایشی شاری كۆبانێوە بڵاویكردەوە بەپێی دانپێدانانی ئەو داعشە میسریەی كە لەكۆبانی خۆی رادەستی یەپەگە كردووە راسپێردراون كە لەتوركیاوە هێرش بكەنە سەر كۆبانی ، ئەوەشی ئاشكراكردووە كە بۆیە لەو كاتەدا ئەو پەلامارەیان ئەنجامداوە، چونكە شەڕڤانان بەئۆپراسیۆنی ئازادكردنەوەی ناوچەكانی گرێ سپی و عەین عیساوە سەرقاڵ بوون..
سەرچاوەكەی ئاسایش ئەوەشی خستوەتەڕوو كە تیرۆرستەكە لەدانپێدانانەكانیدا باسی لەوەشكردووە كە پێیان وتراوە لەكۆبانێ هیچ هێزێكی یەپەگە نەماوە، چونكە ئەوان سەرقاڵی هێرشەكانی باكووری شاری رقەن، ئەركی ئێمە لەهێرشەكە گرتنی باشووری خۆرئاوای كۆبانی و گوندی شێخ تەحتانی و  قوتابخانەی ناوەندی كوبانی و مشتەنور بوو  بۆ بڕینی ئەو رێگایانە دەچن بۆ كۆبانێ، دواتریش هێزی تر لەشوێنەكانی ترەوە هێرش بكەن بۆ بەهێزكردنی ئێمە و كۆنترۆڵكردنی كۆبانی بەتەواوەتی ، بەڵام ئەو هێزانە لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و شەڕڤانانەوە تێكشكێنراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە