کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە: خۆكوژەكە رۆژێك پێش هێرشەكە سعودیەی جێهێشتووە

.

02:06 PM - 29/06/2015

 سعودیە رایدەگەیەنێت: لە ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوەوە ئەنجامدەری كردەوە تیرۆرستیەكەی كوەیت سعودیەی جێهێشتووە و بەرەو بەحرەین گەشتیكردووە.
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی كوەیت ئاشكرای كرد كەئەنجامدەر كردەوە تیرۆرستیەكەی رۆژی هەینی رابردووی مزگەوتی ئیمام سادق گەنجێكی سعودیە بەناوی فەهد سەلمان عەبول موحسین قەباع و  چەند سەعاتێك پێش تەقینەوەكە لەڕێگەی فڕۆكەوە گەیشتۆتە ئەو وڵاتە و دواتر هێرشەكەی ئەنجامداوە , وەزارەتی ناوخۆی سعودیە هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە رایگەیاند: خۆكوژەكە ڕۆژێك پێش هێرشەكە لەفڕۆكەخانەی سعودیەوە بەرەو مەنامەی پایتەختی بەحرەین گەشتی كردووە، هاوكات وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوەشكردووە: خۆكوژەكە هیچ پێشینەیەكی كاری تیرۆریستی نەبووە، هەروەها گرووپی تیرۆرستی داعش لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان تۆمارێكی دەنگی خۆكوژەكەی بڵاوكردۆتەوە كەتێیدا هەڕەشە لەشیعەكان دەكات و بەگومڕاناویان دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە