کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هەدەپە لەگەڵ ئەكەپە كۆدەبێتەوە

.

01:59 PM - 29/06/2015

لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 7ی حوزەیرانی توركیا هەوڵەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانێتی و هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەردەوامە.
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی هەدەپە لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیری توركیاو سەرۆكی ئاكەپە كۆبێتەوە و سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا گفتوگۆ بكەن.
وەفدەكەی هەدەپە پێكدێت لە هەریەك لە دەنگیر میرمحەمەد فورات كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و ئیدریس بالوكەن پەرلەمانتاری ئامەد و هودا كایا پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ.
هاوكات هەر لەبەردەوامی هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت، عیسمەت یەڵماز كاندیدی ئاكەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمان سەردانی هەدەپەی كردبوو، پێش ئەویش دەنیز بایكاڵ كاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ هەدەپە كۆبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە