کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی ئەو گەشتیارە بەریتانیانەی لەپەلامارەكەی تونسدا كوژران گەیشتە 30 كەس

.

01:54 PM - 29/06/2015

كەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویكردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی ئەو گەشتیارە بەریتانیانەی لەناوچەی گەشتیاری شاری سوسەی وڵاتی تونس كوژراون 30 كەس تێپەڕێنێت و پۆلیسی بەریتانیاش دەستیانكردوە بەلێكۆڵینەوە لەپەلامارەكە كە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی ئەو هێرشە لە تونس رووینەداوە .
پۆلیسی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە 600 ئەفسەر و كارمەندیان لە لێكۆڵینەوەكاندا بەشداری دەكەن و لەگەڵ ئەو گەشتیارە بەریتانیانە گفتوگۆ دەكەن كە لەپەلامارەكەی تونس رزگاریان بووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان، جگە لەوەش 16 ئەفسەریان رەوانەی تونس كردووە كە لەنێویاندا كەسانی تایبەتمەندی لێكۆڵینەوەی تاوانی تێدایە.
هەر لەبارەی پەلامارەكەی تونس و كوژرانی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری بەریتانی، دەیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: ئەو پەلامارانە گەلی بەریتانیا ناترسێنێت، بەڵكو بەریتانیا یەكگرتوو تر دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو رووداوە تیرۆریستیە نامرۆڤانەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە