کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی كوپا ئەمریكا دەستپێدەكات

.

01:52 PM - 29/06/2015

ئەمشەو یاریەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی كوپا ئەمریكا دەست پێدەكات و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو قۆناغەشدا كە سەعات 2 و 30 دەقیقە بە كاتی كوردستان ئەنجام دەدرێت هەڵبژاردەی چیلی رێكخەری جامەكە لە یاریگای نیشتمانی شاری سانتیاگۆ میوانداری هەڵبژاردەی پیرۆ دەكات  بۆ ئەو یاریەش هەردوو هەڵبژاردە سەرجەم راهێنەكانیان ئەنجامداوە و راهێنەری هەردوولاش لە ئامادەكاری بەردەوامدان  ئەویش لە پێناو ئەوەی بە بردنەوەیان لەو یاریەدا سەركەوتن بۆ دوا یاری ئەو جامە مسۆگەر بكەن  كە وا بریارە لە شەوی 4ی مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت  بە تایبەتی خۆرخی سامپاولی ئەرجەنتینی و راهێنەری چیلی كە دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەرانی  هەڵبژاردەكەی دوای 28 ساڵ بۆ یاری كۆتایی كوپا ئەمریكا سەربخات و هەنگاوێكی تریش خۆی لە نازناوی جامەكە نزیك تر بكاتەوە  كە ئەو هەڵبژاردەیە تا ئێستا نەیتوانیوە نازناوی ئەو جامە بەدەست بهێنن  لە بەرامبەریشدا ریكاردۆ گارسیای راهێنەری هەڵبژاردەی پیرۆ هاوشێوەی یاریەكانی رابردوو بەشداری دەكات   ئەویش تا بتوانن لە جامەكەدا درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن و بۆ یاری كۆتاییش سەربكەون  جێ ی وەبیرهێناوەیە هەردوو هەڵبژاردە لە پێشوتردا 77 جار رووبەرووی یەك بوونەتەوە  كە لە 41 یاریدا چیلی براوە بووە و لە 21 یاریشدا پیرۆ توانیویەتی بردنەوە دەستەبەر بكات و هەروەها لە 15 یاریدا هەردوولا یەكسان بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە