کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور گۆنزالۆ یارای بۆ 3 یاری راگرت

.

01:51 PM - 29/06/2015

پاش ئەوەی لە یاری رابردووی هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئۆرۆگوای  گۆنزالۆ یارای بەرگریكاری هەڵبژاردەی چیلی كردەوەیەكی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر بە ئیدنسۆن كاڤانی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئەنجامدا  دوێنێ یەكێتی تۆپی پێ ی ئەمریكای باشوور كۆنمی بۆڵ بریاریدا ئەو یاریزانە بۆ 3 یاری سزا بدات و بەوەش یارا ناتوانێت لە یاریەكانی داهاتووی هەڵبژاردەكەی لە كوپا ئەمریكا بەشداری بكات  لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا یەكێتی تۆپی پێ ی ئەمریكای باشوور رایگەیاندووە : دوای بە دواداچوونی لیژنەی سزادانی یەكێتیەكەیان لەسەر ئەو كردەوە ناشرین و قێزەونەی گۆنزالۆ یارای بەرگریكاری هەڵبژاردەی چیلی كە بەرامبەر بە كاڤانی ئەنجامیدا  بریاریاندا بۆ 3 یاری نێو دەوڵەتی ئەو یاریزانە سڕ بكەن  هەروەها لەو بەیاننامەیە یەكێتی تۆپی پێ ی كۆنمی بۆڵ رایانگەیاندووە : بریاریانداوە بە هیچ شێوەیەك بریاری تێهەڵچوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی چیلی بە مەبەستی كەم كردنەوەی  سزایەكەی یارا پەسەند نەكەن  ئەویش لە پێناو ئەوەی جارێكی تر لە یاریگاكانی ئەمریكای لاتیندا كارێكی تری لەو جۆرە لە لایەن یاریزانانەوە ئەنجام نەدرێتەوە   .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە