کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار راهێنەری ئەرجەنتینی سەرپەرشتی هەڵبژاردەكاتی چوار گۆشەی زێرین دەكەن

.

01:49 PM - 29/06/2015

لەیارییەكانی ئەمساڵی كوپا ئەمریكادا، دیاردەیەكی سەرنجڕاكێش روویداوە ئەویش ئەوەیە كەچوار راهێنەری ئەرجەنتینی سەرپەرشتی ئەو هەڵبژاردەنە دەكەن كە گەیشتونەتە قۆناغی پێش كۆتایی.
هەریەك لەهەڵبژاردەكانی چیلی و پیرۆو ئەرجەنتین و پاراگوای گەیشتونەتە قۆناغی پێش كۆتایی كوپا ئەمریكا هەر چوار هەڵبژاردەكەش لەلایەن راهێنەرانی ئەرجەنتینییەوە سەرپەرشتی دەكرێن كە تاتا مارتینۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و خۆرخێ سامپاولی راهێنەری هەڵبژاردەی چیلی-یە، ریكاردۆ گاریكاش ئەركی راهێنەری یانەی پیرۆی لەئەستۆدایەو رامۆن دیازیش سەرپەرشتی هەڵبژاردەی پاراگوای دەكات بۆ ئەو مەبەستەش دیازی راهێنەری پاراگوای دەڵێت: بوونی چوار راهێنەری ئەرجەنتینی لەقۆناغی پێش كۆتایی كوپا ئەمریكا، ئەوە دەردەخات وڵاتەكەمان تەنیا خاوەن یاریزانی ئاست بەرزو بەتوانا نییە، بەڵكۆ راهێنەری بەئەزمون و لیهاتووشی هەیە، ئەمەش بۆتە جێگەی دڵخۆشی هاندەران
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە