کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ ریزی ریاڵ مەدرید جێناهێڵێت

.

12:41 PM - 29/06/2015

كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان و یانەی ریاڵ مەدرید، بێ دەنگی شكاندو رایگەیاند لەریزی یانەكەی هەست بەئاسودەیەكی زۆر دەكات و نایەوێت بڕوات.
رۆناڵدۆ كە ماوەی پشوەكەی لەمیامی ئەمریكا بەسەربرد، لەو ماوەیەدا میدیاكانی ئەوروپا بەردەوام هەواڵیان لەسەر چارەنووسی ئەو یاریزانە بڵاودەكردەوەو باسیان لەوە دەكرد دەیەوێت ریزی یانەكەی بەجێبهێڵێت، ئەو یاریزانەش لەوەڵامی هەموو ئەو هەواڵ و راپۆرتانەدا بۆ رۆژنامەی ئیبۆلای پورتوگالی ئاماژەی بەوەكردووە هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ ئەوەی ریزی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، هەروەها وتیشی: لەماوەی بەسەربردنی پشووەكەم ئەو هەواڵانەی لەسەر چارەنووسم بڵاوبوونەتەوە، لەڕاستییەوە دوورن و هیچ بنەمایەكی نییە، تەنیا بۆ ئەوە بووە ناكۆكی بخەنە نێوان من و ریاڵ مەدرید، چونكە لەریزی ریاڵ دڵخۆشم و لەوەش دڵنیام وەرزی داهاتوو پڕ دەستكەوت دەبێت هەروەها وتیشی: جارێكی تر دووبارەی دەكەمەوە ریاڵ باشترین یانەی جیهانەو دەمەوێت نازناوی زیاتری لەگەڵ بەدەستبهێنم، هەر سەبارەت بەو یاریزانە رۆژنامەی ماركای نزیك لەیانەی شاهانە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە رۆناڵدۆ لەژێرسەرپەرشتی بینیتێزی راهێنەر بەردەوام دەبێت و هەواڵی رۆیشتنیشی لەریزی یانەكە تەنیا پروپاگەندەیە. رۆناڵدۆ لەساڵی 2009 بەگرانترین بۆندی مێژوویی لەریزی یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە، لەو ماوەیەشدا توانیویەتی چەند ریكۆردو ژمارەیەكی پێوانەیی بەدەستبهێنێت، كە لەو ماوەیەدا 313 گۆڵی لە 300 یاریدا تۆماركردووەو حەوت نازناویشی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە