کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی سایلۆی سەیدسادق دەكرێت

.

11:51 AM - 29/06/2015

وەزیری بازرگانی هەرێم بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی سایلۆی سەیدسادق دەكات‌و تەئكیدیشی كردەوە كە لەمساڵدا پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت‌و دواناكەوێت.
هەرچەندە سایلۆی سەیدسادق ماوەیەكی كەمە كراوەتەوە، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكی تەكنیكیەوە چەند جارێك لەكاركەوتووە، بۆ بەدواداچوونی گرفتەكانی سایلۆكەش (ساماڵ سەردار) وەزیری بازرگانی هەرێم سەردانی سایلۆی سەیدسادقی كرد‌و لەگەڵ بەڕێوەبەر‌و كارمەندانی سایلۆكە‌و جووتیاران كۆبوەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەگەڵ وەزیری بازرگانی عیراق رێكەوتوون لەسەر ئەوەی لەمساڵدا پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دوانەكەوێت‌و لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.
وتیشی، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی پارەی گەنمی ساڵی رابردووی جووتیاران، وەربگرین‌و بیدەین بەو جووتیارانەی تائێستا پارەی بەرهەمەكانیان وەرنەگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە