.
11:48 AM - 29/06/2015
ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لە ئوتێلێكی شاری سوسە، هەزاران گەشتیاری ناچار كرد تونس بەجێبهێڵنو ژمارەیەك گەشتی ئاسمانیش لە بەریتانیاو روسیاوە بۆ تونس هەڵوەشێنرانەوە.
دوای ئەوەی تەقینەوەیەك لە ئوتێلێكی شاری سوسە لە تونس نزیكەی 80 كەسی كردە قوربانی كە بەشێكی زۆریان گەشتیاری بیانی بوون، گەشتیارانی بیانی لە تونس، دەستیان بە چۆڵ كردنی ئەو وڵاتە كرد.
(سەلوا قەدری) نوێنەری ناوچەی گەشتیاری سوسە رایگەیاند: زیاتر لە 3 هەزار گەشتیاری بیانی تونسیان بەجێهێشتووەو گەراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەشێكی زۆری ئەو گەشتیارانەش بەریتانیو بەلجیكی بوون، هەروەها 700 گەشتیاری دیكەی بەلجیكا بەنیازن لە رێگەی دوورگەی جەربەوە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
(قەدری) ئاماژەی بەوەشدا كە چەندین گەشتی ئاسمانی لە بەریتانیا و روسیاوە هەڵوەشێنراوەتەوە، كە بەنیازبوون گەشتیار بۆ تونس بهێنن.
لە ئەنجامی هێرشێك بۆسەر ئوتێلێك لەشاری سوسە، نزیكەی 80 كەس بوونە قوربانی، كە بەشێكی زۆریان گەشتیاری بیانی بوون، دوای ئەو كارە تیرۆرستیەش، داعش ئەنجامدانی هێرشەكەی گرتە ئەستۆی خۆی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە