کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵی روسیا: لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا 30 ملیۆن تەن دانەوێڵە هەناردەی دەرەوە كراوە

.

11:40 AM - 29/06/2015

وەزارەتی كشتوكاڵی روسیا ئاشكرای دەكات، لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا 30 ملیۆن تەن دانەوێڵە هەناردەی دەرەوە كراوە‌و قەبارەی هەناردەكانیش بەراورد بەساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 19 زیادیكردووە.
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی روسیا، لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا كە رۆژی 30ی حوزەیران كۆتایی دێت، هەناردەكردنی گەنم بەڕێژەی لەسەدا 17 زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە 21 ملیۆن‌و 600 هەزار تەن، هەر لەو ماوەیەدا 5 ملیۆن‌و 300 هەزار تەن جۆ هەناردەكراوە، هەروەها بڕی 2 ملیۆن‌و 300 هەزار تەن گەنمەشامیش هەناردەكراوە، بەڵام لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا هەناردەكردنی گەنمەشامی بەڕێژەی لەسەدا 27 كەمیكردووە.
پێشتریش (ئەلكسەندەر تیكاشوف) وەزیری كشتوكاڵی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو، كە مەبەستیانە تێكڕای بەرهەمهی ساڵانەی دانەوێڵە زیادبكەن‌و لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا بیگەیەننە 120 ملیۆن تەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە