کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریاری نەناردنی پارەی ئەم مانگەی هەرێم لە لایەن بەغداوە رەت دەكرێتەوە

.

10:15 AM - 29/06/2015

حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو هەفتەیە هیچ بڕە نەوتێكی لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە نەكردوە‌و بریكاری وەزارەتی دارایی عیراقیش ڕەتیدەكاتەوە، بەغدا بڕیاری دابێت بۆ ئەم مانگە، پارە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرن.

 بەوتەی پەرلەمانتارانی عیراق، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تاوەكو 12ی حوزەیران، حكومەتی هەرێم ڕۆژانە تێكڕا 172 هەزار بەرمیل نەوتی تەسلیمی سۆمۆ كردوە‌و بۆخۆشی ڕۆژانە 386 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، لەرۆژی 12ی حوزەیرانیشەوە تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە نەكردوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەپێی رێكەوتنەكەی هەرێم‌و بەغدا دەبوایە هەرێمی كوردستان، رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی سۆمۆ بكات، بەڵام پێدەچێت بەهۆی پابەند نەبوونی بەغدا بەڕێكەوتنەكەوە، حكومەتی هەرێم بڕیاری دابێت، خۆی راستەوخۆ نەوتەكەی بفرۆشێت، بەڵام حكومەتی هەرێم بەڕەسمی هیچ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاونەكردۆتەوە ، سەبارەت بە راگرتنی هەناردەی نەوت لەڕێی سۆمۆوە.
هاوكات (د.فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتیدەكاتەوە، بڕیاریان دابێت بۆ ئەم مانگە پارە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرن.
 وتیشی، بەمەبەستی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران  لەلایەن بەغداوە، لەكۆتایی هەموو مانگێكدا دەست بەئامادەكاریەكان دەكەین‌و هەموو مانگێكیش بەگوێرەی هەناردەكردنی نەوت بڕی ئەو پارەیە دەستنیشان دەكەین كە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، بەڵام بەوهۆی ئەوەی حساباتی خۆمان تەواو نەبوون، نازانین بۆ ئەم مانگە بەغدا بڕی چەند پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، لەبەرئەوە چاوەڕوان دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا دەست بەو پرۆسەیە بكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە