کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەواڵی گواستنەوەی ملازم ئەحمەد لە بەغداوە بۆ سلێمانی پشتڕاستدەكرێتەوە

.

12:38 PM - 28/06/2015

بنەماڵەی ملازم ئەحمەد هەواڵی گواستنەوەی ملازم ئەحمەد لە گرتوخانەی تەسفیراتی بەغداوە بۆ سلێمانی پشتڕاست دەكەنەوە و سوپاسی چەند مەكتەبی سیاسی یەكێتی و كۆمەڵانی خەڵكیش دەكەن.
بنەماڵەی ملازم ئەحمەد رونكردنەوە و سوپاسنامەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا هاتووە:ئێمە وەك بنەماڵەی ملازم ئەحمەد ئیبراهیم هەواڵی گواستنەوەی ملازم لە گرتوخانەی تەسفیراتی بەغداوە بۆ گرتوخانەی سوسێی فیدراڵی پشتڕاستدەكەینەوە،وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ پاڵپشتی و هاوكاری تەواوی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و بەتایبەت خاتوو هێرۆ  ئیبراهیم ئەحمەد و سەرۆك كۆماری عیراق و مەكتەبی سەرۆك كۆمار و ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەكان و سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان،هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ هەرچی زووە ئازادبوونی.
جێی ئاماژەیە ملازم ئەحمەد دوای كوشتنی رۆژنامەنوسێكی خەڵكی بەغدا ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی بەغدا حكومدراوە.

.................

دەقەكەی :
بنەماڵەی ملازم ئەحمەد
رونكردنەوە و سوپاسنامە
ئێمە وەك بنەماڵەی ملازم ئەحمەد ئیبراهیم هەواڵی گواستنەوەی ملازم لە گرتوخانەی تەسفیراتی بەغداوە بۆ گرتوخانەی سوسێی فیدراڵی پشتڕاستدەكەینەوە،وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ پاڵپشتی و هاوكاری تەواوی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و بەتایبەت خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و سەرۆك كۆماری عیراق و مەكتەبی سەرۆك كۆمار و ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەكان و سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین.
هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ هەرچی زووە ئازادبوونی.
ملازم ئەحمەد دوای كوشتنی رۆژنامەنوسێكی خەڵكی بەغدا ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی بەغدا حكومدراوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە