کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بانكی ناوەندی عیراق بری 17 ملیار دۆلاری فرۆشتوە

.

10:51 AM - 28/06/2015

 بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق رایگەیاند، فرشتنی‌ دۆلار لەلایەن لقەكانی‌ بانكی‌ ناوەندییەوە لە سەرەتای‌ ئەمساڵ تائێستا گەیشتۆتە زیاتر لە 17 ملیار دۆلار.
 لە بەیاننامەیەكدا بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق ئاشكرای كردوە كە بۆ دروستكردنی هاوسەنگی لە بازارداو جێگیركردنی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا بانكەكەیان بە تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو رۆژی 25ی ئەم مانگە بری 17 ملیار و 249 ملیۆن و 790 هەزار و 924 دۆلاری فرۆشتوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە بری ئەو فرۆشە لە دۆلار بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی‌ رابردوودا كەمی‌ كردووە، چونكە بۆ ساڵی 2014و بە تەنها  لە شەش مانگی‌ یەكەمدا، بڕی‌ فرۆشتنی‌ دۆلار گەیشتۆتە 24 ملیار و 719 ملیۆن و 768 هەزار دۆلار.
لە بەیاننامەكەیدا بانكی ناوەندی  ئاماژە بەوەشكردوە كە بۆ حەواڵە داراییەكانی‌ دۆلار بۆ بانكەكانی‌ دەرەوە نرخی هەر دۆلارێك بە هەزارو 187 دینار فرۆشراوە بەدراوەكانی بانكەكەشەوە كە 21 دینار بووە بۆ دۆلارێك، هاوكات نرخی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاریش بەشێوەی نەخت هەزارو 190دینار بووە بۆ دۆلارێك بە دراوەكانی بانكی‌ ناوندیشەوە كە بڕەكەی‌ 24 دینار بووە بۆ هەر دۆلارێك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە