کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە كامێرای زۆر پێشكەوتوو لەمۆبایلی ئایفۆن دابنێت

.

03:28 PM - 12/05/2017



 كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازی دانانی كامێرای زۆر پێشكەوتووە لە مۆبایلەكانی ئایفۆن.
چەند میدیاییەكی كۆریای باشوور باس لەهاریكاری نێوان كۆمپانیای ئەپڵ و كۆمپانیای ئێلجی ئانوتیك دەكەن بۆئەوەی مۆدیلی داهاتووی مۆبایلەكانی ئایفۆن كامێرای زۆر پێشكەوتووی لەسەر دابنرێت كە ئەو جۆرە كامێرایە لەهیچ یەكێك لەئامێری كۆمپانیا ركابەرەكان نیە لەئێستادا.
بەپێی ئەو سەرچاوانە كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازی بەكارهێنانی جۆرە كامێرایەكی پێشكەوتووە لە مۆبایلەكانیدا كەتوانای ناسینەوەی دەموچاوی مرۆڤەكانی هەیە بەشێوەیەكی سێ رەهەندی بۆئەوەی پرۆسەی زامنكردن و كردنەوەی ئامێرەكە لەرێگەی دەم و چاوەوە زیاتر پارێزراوتر بێت.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كامێرا نوێیەی كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لەمۆبایلی ئایفۆنی هەشت دایبنێت توانای لەبەرچاوگرتنی قوڵایی وێنەكانی هەیە و ئەوەش وادەكات تێپەڕاندنی سیستمی ئەمنی مۆبایلەكە زۆر قورس بێت.
كۆمپانیای ئێل جی بری 230 ملیۆن دۆلاری لەكارگەیەكی تایبەتدا تەرخانكردووە بۆ ئامادەكردنی ئەو كامێرا پێشكەوتووەی كۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت كە كامێراكە بچووكتر دەبێت لەو كامێرایەی ئێستا لە مۆبایلی ئایفۆنی 7ی پڵەسدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە