کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە لە حەسەكە چەند ناوچەیەك كۆنتڕۆڵدەكاتەوە

.

03:24 PM - 27/06/2015

یەپەگە لە حەسەكە چەند ناوچەیەك كۆنتڕۆڵدەكاتەوە و زیانێكی زۆر بە داعش دەگەیەنێت. سەرچاوەیەكی سەربازی یەپەگە رایگەیاند: شەڕڤانانی یەپەگە لە خۆرئاوای حەسەكە گەڕەكی نەشوە و عقبرە و دەوروبەری فەرمانگەی كارەبایان لەتیرۆریستان پاككردۆتەوە و ژمارەیەكی زۆر تیرۆریستیان كوشتووە، وتیشی: لەئێستادا لە بەرزایەكانی كەوكەبەوە شەڕڤانان هێرشەكانیان دەستپێكردووە و لە نەخۆشخانەی نیشتمانی حەسەكەش بەدەیان تیرۆرست كوژراون و برینداربوون و داعشیش بەتەواوی ورەی نەماوە و لەپاشەكشێدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە