کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هونەرمەندێكی فەڕەنسی دوای كڕكەوتنی یەكەم جوچكی هەڵهێنا

.

12:48 PM - 20/04/2017

هونەرمەندێكی فەڕەنسی بە ناوی ئەبراهام پۆینچیڤاڵ، بڕیاریدا لە سەر 10 هێلكە كڕ بكەوێت و ئەم كارەشی لە ناو مۆزەخانەیەكی شاری پاریسدا لە ناو خانوویەكی شووشەیدا، ئەنجامداوە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە سەر هێلكەگان كڕ كەوتووە، لە ماوەی نزیكی ئەم سێ‌ هەفتەیەدا تەنها یەك دانەیانی هەڵهێناوە، ئەبراهام بەردەوام لە سەر هێلكەكان كڕكەوتووە و لە ماوەی شەو و رۆژێكدا تەنها یەكجار بۆی هەیە لە سەر هێلكەكان هەڵبستێت، ئەبراهام ئەم كارەی لە ناو خانوویەكی شووشەیدا كردووە لە بەر ئەوەی بتوانێت پلەی گەرمی پێویست بۆ كارەكەی دابین بكات، ئەم هونەرمەندە تەمەنی 44 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە، ئەم هونەرمەندە كاری كركەوتنەكەی لە رێگەی یوتیوبەوە پەخش دەكات و هەروەها ئەو كەسانەی سەردانی مۆزەخانەكە دەكەن، دێن بۆ سەیركردنی دۆخی ئەم هونەرمەندە لەو خانووە شوشەییەدا. جێی باسە ئەبراهام ئەمە یەكەم كاری لەو شێوەیەی نیە و پێشتریش چەند كارێكی وای كردووە، بۆ نموونە ماوەی دوو هەفتە لە پێستی وورچێكدا ژیاوە، یان دوو جاری تر جارێك لە ناو بتڵێكدا و جارێكیش لە ناو بەردێكی گەورەدا بۆ ماوەیەك ژیاوە.

234692042017_ABRAHAM-04.jpg

284692042017_ABRAHAM.jpg

354692042017_ABRAHAM-01.jpg

424692042017_ABRAHAM-02.jpg

494692042017_ABRAHAM-03.jpg

594692042017_ABRAHAM-05.jpg

104792042017_ABRAHAM 06.jpg

BhR5xNVpv_Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە