کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای فەیسبووك لە فەرەنسا زیاتر لە 30 هەزار هەژماری ساختەی بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵە و ناڕاست داخست.

.

07:52 PM - 15/04/2017

شەبنەم شایك لێپرسراوی تیمی ئاسایشی فەیسبووك لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە،بەهۆی ئەوەی زانیاری بۆ فریودانی هاوڵاتیان و زانیاری ناڕاستیان بڵاوكردۆتەوە ئەو هەژمارانە لە فەرەنسا داخراون. لێپرسراوی تیمی ئاسایشی فەیسبووك راشیگەیاندووە،تائێستا كۆمپانیاكەیان لەچوارچێوەی ئەو پاكسازییەی كە لە فەرەنسا دەستپێكردووە 30 هەزار هەژماری بەهۆی ئەو هۆكارانەوە داخستووە. شەبنەم شایك ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتەبەر بەو مانایە نایەت كە هەر هەژمارێكی ساختە و باوەڕپێكراو هەبێت داخرابێت،بەڵام ئەوان وەك كۆمپانیای فەیسبووك ئامانجیان ئەوەیە چالاكییەكانیان بۆ داخستنی هەژماری ساختە زیاد بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە