کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی ساڵی رابردووی ئیڤانكا ترەمپ و هاوسەرەكەی 195 ملیۆن دۆلاربووە

.

10:30 AM - 03/04/2017

بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆشكی سپی سەرەوت و سامانی ئیڤانكا ترەمپ كچی سەرۆكی ئەمریكا و گارێد كۆشنەری هاوسەریی حەوت سەد و چل ملیۆن دۆلارە. كۆشكی سپی لە رێگەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەوە داهاتی نزیكەی 180 كەسی بۆ رای گشتی بڵاوكردۆتەوە كە لەناو بارەگای كۆشكی سپی ئەمریكا كاردەكەن و لەناویاندا ئیڤانكای كچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و گارێد كۆشنەری زاوای ترەمپ و ستیڤن بانون گەورە راوێژكاری ترەمپ و گاری جۆن سەرۆكی ئەنجومەنی ئابووری نیشتیمانی و ژمارەیەك لە راوێژكاری تری ترەمپ هەن.
لە بەڵگەنامەكەی كۆشكی سپی ئاماژە بەوەكراوە داهاتی ساڵی رابردووی ئیڤانكای كچی دۆناڵد ترەمپ و گارێد كۆشنەری هاوسەری ،195 ملیۆن دۆلار بووە و تێكڕای سامانەكەشیان 740 ملیۆن دۆلارە.
گارێد كۆشنەری زاوای دۆناڵد ترەمپ بەرلەوەی لە كۆشكی سپی دەستبەكاربێت لە كەرتی زەوی و زار و خانووبەرە كاری كردووە و ئاماژە بەوەكراوە لە رێگەی ئەم كەرتەوە سەروەت و سامانێكی باشی دەستكەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە