کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژانسی ناسا ی ئەمریكی حەوت هەسارەی هێندەی قەبارەی گۆی زەوی لە كۆمەڵەی خۆردا دەدۆزێتەوە.

.

05:29 PM - 23/02/2017

ئاژانسی ناسای بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی دۆزینەوەی حەوت هەسارەی نوێی راگەیاند كە قەبارەی هەریەكەیان هێندەی قەبارەی گۆی زەوی دەبێت و  پێشبینی ئەوەشیكردووە لەبەشێك لەو هەسارە نوێیانەدا ژیانی تێدا بێت. زاناكانی ئاژانسی ناسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: نزیكترینی ئەو هەسارانە لەگۆی زەوی بە  ترابیست یەك ناودەبرێت و نزیكەی 40 ساڵی تیشكیی لە گۆی زەوییەوە  دوورە. هەروەك راشیدەگەیەنن :هێڵی كەشكەشانی فەلەك چەندین هەسارەی  بەردینی تێدایە.  بەپێی زانیارییەكانی زاناكانی ئاژانسی ناسا، لانی كەم لەنێو ئەو حەوت هەسارەیە، سێ هەسارە هەن لەدوورییەكی گونجاوەوەن لەگۆی زەوی و ئەوەش ئەو شوێنە دەبێت كە ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت ئاوی تێدا دروستبێت لەسەر شێوەی  دۆخی شلی. بەوپێیەش رێگەدەدات بەگەشەكردنی ژیان لەسەر ئەو هەسارانە و رەنگەی گریمانەی ئەوەش بكرێت  گەر رۆژێك لەرۆژان مرۆڤ دەستی بیانگاتێ، بتوانێت تیایاندا بژی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە